(ABNA24.com) لە پەلاماری تیرۆستانی داعش بۆ سەر شاری موسڵ و پارێزگای دیالەی ئێراق ، منداڵێک و سەربازێک کوژران و ٣ منداڵ و یەک سەربازی دیکەیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ ژێدەرە ئاسایشییەکان لە موسڵ لە باکووری ئێراق وتیان بە هۆی تەقینەوەی مینی دانراو لە گەڕەکی قودسی شاری موسڵ منداڵێک کوژرا و ٣ منداڵی دیکە بریندار بوون.
پۆلیسی پارێزگای دیالەیش رایگەیاند تیرۆرستانی داعش بە پەلاماردانی بنکەیەکی ئەمنی لە گوندی "یوسف هیلان" لە ڕۆژهەڵارتی ئەم پارێزگایە سەربازێکی ئێراقییان کوشت و سەربازێکی دیکەیان بریندار کرد.
وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن
/129
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٩
News ID: 954287
لە پەلاماری تیرۆستانی داعش بۆ سەر شاری موسڵ و پارێزگای دیالەی ئێراق ، منداڵێک و سەربازێک کوژران و ٣ منداڵ و یەک سەربازی دیکەیش بریندار بوون.